عەممار حەکیم: شەرەفمەندم بەخوێندنەوەی سورەتی فاتیحە بۆ گیانی مام جەلال

کوردستان 20/02/2021

Alternate Text

نامەیەکی سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لەکاتی سەردانیکردنی مەزاری جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق بڵاوبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی شوبات, عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەردانی مەزاری جەلال تاڵەبانی, سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق لە سلێمانی کردوو نامەیەکی جێهێشت".

دەقی نامەکەی عەممار حەکیم لەسەر مەزاری مام جەلال..

" بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

شەرەفمەندین بە خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە بۆ گیانی گەورە سەرکردەی نیشتیمانی و کوردی، کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی و گەشتە نەمرەکەی کە هەڵوێستی جوامێرانەی بەرامبەر گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کوردستان بەتایبەتی بەبیرهێناینەوە.

هەروەها ئەو پەیوەندییە مێژوویەی کە پێکەوە هەمانە کە پەیوەندی خوێن و فرمێسکە لە پێناو رزگارکردنی گەلەکەمان لە دیکتاتۆریەت و بونیادنانی سیستمی دیموکراسی لە عێراق و دامەزراندنی سیستمێک کە دادوەری بۆ گەلەکەمان فەراهەمبکات.

هەڵبەتە ئێمە بیری ئەو رۆژگارە دەکەین لە کەتێکدا لەبەردەم ئاڵنگاری گەورەداین لە واقعی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا هەربۆیە بەبوونی هەڤاڵانی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و خانەوادە بەڕێزەکەیان سەبووریمان دێت".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا