بەرپرسێکی یەکێتیی: پارتی بە هەڵە خوێندنەوە بۆ لامەرکەزیەت دەکات

کوردستان 20/02/2021

Alternate Text

لێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەکێتیی رایگەیاند، پڕۆژەی لامەرکەزی پڕۆژەیەکی یاساییە و پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەڵە خوێندنەوەی بۆ دەکات.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی شوبات، لە دیداری لامەرکەزیەت لە سلێمانی تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەکێتیی بە BMC  راگەیاند:" پڕۆژەی لامەرکەزی پڕۆژەیەکی کارگێڕی و یاساییە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەڵە خوێندنەوەی بۆ دەکات و بە پرسێکی سیاسی دایدەنێت".

شایەنی باسە، ئەمڕۆ دیدارێکی تایبەت بە لامەرکەزیەت بە بەشداری هەردوو سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلەتەکنیک و ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی سازکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا