وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا تەنها پێنج حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم هەیە و دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان ئەنجامەکەی بڵاودەکەنەوە.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" هەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دابینکراوە، وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێستکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و ڕووپێوکردنیان و هەماهەنگی کردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و هاوکاری کردن لە پێداویستیەکان".
ئاشکراشیکردووە:"لە ئێستادا پێنج حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و رایدەگەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە".
باسیلەوەشکردووە:"تا ئێستا لە رووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19 بەڵام بە هەستیاریەوە چاودێری ئەم ڤایرۆسە دەکەین".