بایدن: رووسیا هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسییەت

جیهان 20/02/2021

Alternate Text

جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، رووسیا بە هەڕەشە دادەنێت بۆ سەر دیمکراسیەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕاشیگەیاند، پێویستە ئەمریکا وهاوبەشانیان لە ئاسیا و ئەوروپا خۆیان بۆ رکابەریی چین ئامادەبکەن.

 
بایدن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو یەکەمین وتاری خۆی پێشکەش کرد و وتی پوتین دەیەوێت ناتۆ لاواز بکات هەربۆیە دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوە.
سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ سەرەوەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیە دەربڕی و لە بەشیک لە قسەکانیشیدا ڕایگەیاند کە دەبێت لە گەڵ هاوپەیمانەکانیان خۆیان بۆ رکابەری لەگەڵ چین ئامادە بکەن و بەرگری لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بکەن.
دوو ڕۆژە بەبەشداری سەرۆک و وەزیر و کۆمەڵێک شارەزای دیاری جیهانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەشێوەی ئۆنلاین دەستیپێکردووە و قەیرانە جیهانییەکان و بەهێزکردنی هاوپەیمانی نێوان وڵاتانی ئەمریکی و ئەروپیی و ئاسیایی ئەجێندای کۆبوونەوەکەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا