بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر کۆمپانیای هواوی چینی
بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بۆ ئەم ساڵ بە ڕێژەی ٦٠٪ کەمدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی شوبات، رۆژنامەی نیکی ئاسیان ریفیو
رایگەیاندووە:" بەهۆی بەردەوامی سزاکانی ئەمریکاوە بۆسەر کۆمپانیای هواوی
تایبەت بە ئامێرە تەکنەلۆژیەکان بەرهەم هێنانی کۆمپانیاکە بە رێژەی ٦٠٪ بۆ ئەم ساڵ
کەمدەکات".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" ساڵی رابردوو کۆمپانیای
هواوی ١٨٩ ملیۆن بەرهەمی خستووەتە بازارەکانی جیهانەوە، بەلام ئەم ساڵ کۆمپانیاکە
دەتوانێت تەنها ٧٠ بۆ ٨٠ ملیۆن بەرهەم بخاتە بازاڕەوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی
ئەمریکا ساڵی رابردوو چەندین سزای بەسەر کۆمپانیای هواوی بەمەبەستی نەگەیشتنی
ئاستی ئەو کۆمپانیایە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان سەپاند.