لاهور شێخ جەنگی: بەشێکین لە عێراق و دەبێت بەشێکیشبین لە بونیادنانی

کوردستان 20/02/2021

Alternate Text

هاوسەرۆکی یەکێتیی رایدەگەیەنێت، بە نیگەرانییەوە لە لێکەوتەکانی هەر هەوڵێک بۆ پەکخستنی رێککەوتن و بێبەشکردنی مووچەخۆرانی کورد لەمافە دەستوورییەکانی دەڕوانێت.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدانی نیشتمان(عێراق) لەسلێمانی رایگەیاند:" یەکێتیی بە نیگەرانییەوە لە لێکەوتەکانی هەر هەوڵێک بۆ پەکخستنی رێککەوتن و بێبەشکردنی مووچەخۆرانی کورد لەمافە ئینسانی و نیشتمانی و دەستوورییەکانی دەڕوانێت بۆیە لەم کاتە هەستیارەدا هیوامان بە دڵسۆزان و کەسانی وەکوو جەنابی سەید عەمارە کە رۆڵی راستەقینە خۆی ببینێت لەچارەسەرکردنیدا." سەبارەت بە ماف و شایستەداراییەکانی کەسووکاری شەهیدان هاوسەرۆکی یەکێتی ئاشکرایکرد:" کەسووکاری شەهیدان چاویان لەوەیە هاوپەیمانی یەکێتیی و گەلەکەمان لە بەغدا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشک و پێگەی هەرێم و خەڵکی کوردستان لەناو بودجە زامن بکات ". هاوسەرۆکی یەکێتیی لە درێژە وتەکانیدا جەختیلەوەکردەوە:" ئێمە بەشێکین لە عێراق و پێمانوایە دەبێت بەشێکیش بین لە بونیادنانی، بۆیە لەگەڵ هەموو هێزە نیشتمانییەکان و لەسەروو هەمووشیەوە لەگەڵ سەید حەکیم لەخەباتی هاوبەش بەردەوام دەبین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا