وەزارەتی کارەبا لەبارەی کێشەکەی دانا غاز روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان 20/02/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی ئەمڕۆ، چەند دەنگۆیەک بڵاوبووەوە کە کۆمپانیای دانا غاز بەهۆی کوژانەوەی گشتی کارەکانی وەستاوە و بەهۆیەوە کێشە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دروست دەبێت، لەو بارەیەوە وەزارەتی کارەبای هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند:" هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن.

وەزارەتی كارەبا روونیشیکردەوە:" راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا رووبدات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا