ئێران دەروازیەکی سنوری لەگەڵ هەرێم بەڕووی گەشتیاران داخست

کوردستان 20/02/2021

Alternate Text

پاش تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە عێراق، حکومەتی ئێران دەروازەی سنوری پەروێزخانی بەڕووی گەشتیاران داخست.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی دەروازەی سنوری پەروێزخان رایگەیاند:"بە پێی بڕیاریکی پارێزگاری کرماشان دەروازەی سنوری پەروێزخان بەڕووی گەشتیاران داخرا، بەڵام هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەکەدا بەردەوامە".
ناوبراو راشیگەیاند:"تەنها ئەو گەشتیارانە دەتوانن بگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە خاوەنی رەگەزنامەی ئەو وڵاتەن، ئەویش پاش ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی بۆیان و ئەگەر دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان کەرەنتین دەکرێن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا