بەمزووانە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق

عێراق 20/02/2021

Alternate Text

وەزیری تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد کە لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەدا ٣.٤ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.
ئەمڕۆ شەممە،٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند:"لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو بووەتەوە و بڕیاریشە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە ٣.٤ ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە عێراق و کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان و کەسە بەتەمەنەکان لە پێشینەی ئەو کەسانەن کە ڤاکسینەکە وەردەگرن".
ئاماژەی بەوەشکرد:"بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەکەین و بۆمان دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان پابەندبوونە بە بەکار‌هێنانی دەمامک".
ئەوەشیخستەڕوو:"زۆربەی ئەو دەرمانخانانە داخراون کە  نرخی دەمامکیان بەرزکردبووەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا