ئەمڕۆ، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازی هێزی هاوپەیمانان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چاوی کەوت بە چەند بەرپرسێکی باڵای هێزە هاوپەیمانەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا و رایگەیاند:"هێشتا مەترسییەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە کۆتاییان نەهاتوە".
وتیشی:" هاوکاری و هەماهەنگی هێزە هاوپەیمانەکان گرنگن بۆ بەرەنگاربوونەوەیان".