بەفربارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 20/02/2021

Alternate Text

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمشەو بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش بۆ ژێر سفر پلەی سەدی دادەبەزێت.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەفربارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش تێیداندا روو لە نزمبوونەوە دەکەن بۆ ژێر سفری سەدی.".
ئاماژە بەوەشکراوە:" لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا (٩ی بەیانی بۆ ٩ی شەو) بە بڕی ١٥.٢ ملم زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، لە قەزای خانەقینیش کەمترین رێژەی بارانبارین تۆمارکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا