یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندەی گۆڕاو لە مرۆڤدا تۆمارکرا

تەندروستی 20/02/2021

Alternate Text

لە چەند رۆژی رابردوودا، رووسیا یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندەی گۆڕاوی لە مرۆڤدا تۆمارکرد.

ئانا بۆبۆڤا، سەرۆکی دەستەی مافەکانی بەکارهێنەری کە لێدوانی بۆ ئاژانسی رووسیا ٢٤ داوە، ئاشکرایکردووە، لە وڵاتەکەدا یەکەم حاڵەتی توشبوونی مرۆڤ بە ئەنفلۆنزای باڵندە گۆڕاو تۆمارکراوە کە ئەم جینە نوێیەی بە AH5N8 ناسراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە کە تا ئێستا ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ڤایرۆسەکە تەنها لە باڵندەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە و هیچ بەڵگەیەک نییە کە لە نێوان مرۆڤەکاندا بگوازرێتەوە، پشتریش رووسیا ئەم دۆزینەوەیەی بە رێکخراوی تەندروستی جیهانیی راگەیاندووە.

شایەنی باسە چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەنفلۆنزای باڵندە لە ناو مرۆڤدا بڵاوبووەوە، بەڵام ئەم ڤایرۆسەی ئێستا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و تا ئێستا ئاشکرانییە کە مەترسییەکانی گەورەترن یاخوود نا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا