Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی پارتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەکات

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی توندی ئاڕاستەی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق کردووە و دەڵێت"کەی لە بەغدا نووقەت کردووە، تا لە کوردستان دەنگ هەڵبڕی"؟
رێبوار بابکەیی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق نوسیویەتی:"کاتێک هێرشی دوژمنکارانە لە لایەن کۆمەڵێک ناحەزی سەر بە هەندێ تاقمی حەشدی شەعبی دەکرێتە سەر هەولێر، یوسدەنگ هەڵنابڕێت، تەنانەت بە سەرە نوکێک و وشەیەکیش بێت پڕۆتستۆی ناکات، دڵنیام دەنگیشی لێوە ناهێت! هەموشمان دەزانین بۆ؟ تۆ لە هەولێر نەتوانی ببی بە نوێنەری خەڵک، چ جای ئەوەی لە بەغدا بەر گریان لێبکەی".

دەقی پەیامەکەی رێبوار بابکەیی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان:

یوسف محەمەد کەی لە بەغدا نووقەت کردووە، تا لە کوردستان دەنگ هەڵبڕی؟

کاتێک هێرشی دوژمنکارانە لە لایەن کۆمەڵێک ناحەزی سەر بە هەندێ تاقمی حەشدی شەعبی دەکرێتە سەر هەولێر، یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێڕاق دەنگ هەڵنابڕێت، تەنانەت بە سەرە نوکێک و وشەیەکیش بێت پڕۆتستۆی ناکات، دڵنیام دەنگیشی لێوە ناهێت!. هەموشمان دەزانین بۆ؟. تۆ لە هەولێر نەتوانی ببی بە نوێنەری خەڵک، چ جای ئەوەی لە بەغدا بەر گریان لێبکەی؟!.

لەبەر چاوی یوسف محەمەد، ڕۆژانە لە بەغداو بەسرەو ناسریەو شوێنی تر چاڵاکڤانی سیاسی و تۆڕە کۆمەلایەتییەکان شەهید دەکرێن، نەم بیست، نەم بینی بڵێ لم!.

باشە ئەوەشیان قەینا لە بەر ئەوەی خۆی عێڕاقچیەو باوەڕی بە یەکێتی خاکی عێڕاق و وەحدەی ریزەکانی گەلی عێڕاقە، پێی وا بووە ئەو خەڵکەی کە تیرۆر دەکرێن مەترسیداربوون بۆ سەر ئاسایشی عێڕاقی عەزیم!.

باشە یوسف، لە پێش چاوی تۆ کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی ڕێگەی نەدا سووپەر پەرلەمانتارەکەتان (عەلی حەمە سالح) و چەند پەرلەمانتارێکتان تەنانەت داخلی سلێمانی ببن. مەگەر نەت بیست؟ نەت بینی؟ یاخود خۆت لێ کەڕ کرد؟. بەڵێ خۆت لێ کەڕو لاڵ کرد، نوقەت نەکرد دەزانم لەبەر ئەوەی ناوێری لە سنووری زوونی هەمە چەشن و سەوز بڵێی ئێحم!.

باشە ئەمەشیان قەیناکە، ئەی کاتێک هەردوو بێژەری بە توانا و لاو (لانە و ئامانج بابان و کۆرپەلەکەیان) بەهەڵبەستن و داڕشتنی چەند سیناریۆیەکەوە تیرۆر دەکرێن، نەک هەر دەنگتان لێوە نەهات بەڵکو چاویشتان نووقاند نە بادە دیپۆرتی بەغداو هەولێرتان کەن! هەروەک چۆن بە چاو سوورکردنەوەیەکی کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی عەلی حەمە سالح- تان دیپۆرتی هەولێر دەکرێتەوە.

رێبوار بابکەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP