بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، توانییان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە لە شەقامی سەهۆڵەکە تەقەی کردبوو.
ئەمشەوی شەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی ڕووداوێكی تەقەكردن لە شاری سلێمانی (شەقامی سالم - سەهۆڵەکە) ڕویدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تەقەكەرەكە دەستگیربكرێت".
روونیشیکردەوە:" دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتبارەکەدا و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە ماڵی تۆمەتبار پشکنرا و توانرا دەستبگیرێت بەسەر پارچەیەک چەک و ژمارەیەکی زۆر لە فیشک.
ئەوەش هاتووە" لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دەستبەسەرە و بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە".