یاریزانێکی تۆپی پێی فەرەنسی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

وەرزش 20/02/2021

Alternate Text

یوهان کابای، یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا وازهێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ راگەیاند.
یوهان کابای کە لە ٤٣ یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداریکردووە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی:"پاش زیاتر لە ١٧ ساڵ یاریکردن و خۆشەویستیم بۆ تۆپی پێ، هەمیشە ئەو رۆژانە لە بیرەوەرییەکانم دەمێننەوە، لێرەشەوە کۆتاییهێنانم بە ژیانی وەرزشیم وەک یاریزان رادەگەیەنم".
ئەو یاریزانە فەرەنسییە لە هەریەکە لە یانەکانی لیل، کابای، نیوکاسل، پاریس سان جێرمان، کریستال باڵاس، نەسڕ و سانت ئیتیان یاریکردووە.
شایەنی باسە، ناوبراو سێ نازناوی پاڵەوانی خولی فەرەنسی لەگەڵ یانەکانی لیل و پاریس سان جێرمان بەدەستهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا