گەشتەکانی کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی عێراق راگیرا

عێراق 21/02/2021

Alternate Text

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی  مەدەنی عێراق بڕیاریدا گەشتەکانی کۆمپانیای "فلای بغداد" تاوەکو کاتێکی نادیار رابگیرێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند:"بەهۆی پابەندنەبوون بە رێککارە دارایی و یاساییەکانەوە، لە رۆژی ٢٣ی شوباتەوە گەشتەکانی کۆمپانیایەی گواستنەوەی نیشتیمانی بەناوی "فلای بغداد" تاوەکو کاتێکی نادیار رادەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:"پاش چارەسەرکردنی ئەو رێککارانە لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، گەشتەکانی ئەو کۆمپانیایە دەستپێدەکاتەوە".
شایەنی باسە، کۆمپانیای "فلای بغداد" لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن چەند وەربەرهێنەرێکی عێراقییەوە دروستکرا و خاوەنی دوو فڕۆکە لە جۆری "بۆینگ ٧٠٠-٧٣٧"ە و توانای هەڵگرتنی ١٤٩ سەرنشینی هەیە، هەر وەها فڕۆکەیەکی دیکەی جۆری "بۆمباردییە سی ئاڕ جی ٢٠٠" هەیە کە دەتوانێت ٥٠ سەرنشین لەخۆبگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا