دوو کاسبکار لە کاتی پەڕینەوە لە رووباری قاسمەڕەشی سەر سنووری ناوچەی پشدەر، کەوتنە ناو ئاوەکە و خنکان.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە:" شەوی رابردوو، دوو کاسبکار لە کاتی پەڕینەوەیان لە رووباری قاسمەڕەشی سەر سنووری ناوچەی پشدەر لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە و بەم هۆیەشەوە بە ناچار خۆیان خستووەتە ناو رووبارەکەوە و خنکاون".
ئاشکراشیکردووە:"کاسبکارەکان ناویان ئەبوبەکر محەمەدی تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی گوندی گۆڕەشێری سەردەشت و ئەسکەندەر محەمەدە و خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی پشدەر بووە. هەردوو کاسبکارەکە خێزاندار و خاوەندی دوو مناڵن".
رێکخراوەکە باسیلەوەشکردووە:"تەرمەکان لە لایەن خەڵکی گوندەکانی ئەم ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە، هاوکات سێ کاسبکاری دیکە لەگەڵ ئەم دوو کەسە بوون و چارەنووسیان نادیارە".