بەڤیدیۆ.. ساتی ئاگرکەوتنەوە لە بزوێنەری فڕۆکەیەکی مەدەنی ئەمریکی لە ئاسماندا

هەمەرەنگ 21/02/2021

Alternate Text

دەسەڵاتی فرۆکەوانی ئەمریکی رایگەیاند، پاش فڕینی فڕۆکەیەکی مەدەنی سەر بە کۆمپانیای"یونایتد ئایڕلاینز" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دەنفر، ئاگر لە بزوێنەری فڕۆکەکە کەوتەوە و هیچ ئاماژەیەکیش بۆ ئەگەری هەبوونی قوربانی بەهۆی ئەو رووداوە نەدراوە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوەتەوە دیمەنی گڕگرتنی یەکێک لە بزوێنەرەکانی فڕۆکەکە تۆمارکراوە، لە چەند وێنەیەکی دیکەش دەرکەوتووە کە پارچەکانی بزوێنەری ئەو فڕۆکەیە لە ناوچەیەکی نیشتەچێبوونی لە ناوچەی برۆمفێڵدی سەر بە ویلایەتی کۆکرادۆ دۆزراوەتەوە.
هاوکات، پۆلیسی ناوچەی برۆمفێڵدی سەر بە ویلایەتی کۆکرادۆ دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی ئاگادارکردووەتەوە بۆ لە پێناو لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری رووداونی ئەو رووداوە نزیکی پارچەکانی ئەو فڕۆکەیە نەکەون کە کەوتوونەتە سەر زەوی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا