لیڤەرپول چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینی کاپتنی یانەکەی دەکات

وەرزش 21/02/2021

Alternate Text

یانەی لیڤەرپول چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی جۆردن هیندرسۆن، کاپتنی یانەکەی دەکات کە لە یارییەکەی دوێنێی لەگەڵ یانەی "ئێڤەرتوون" توشی پێکان بوو.
یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپول پاش یارییکەی دوێنێی بەرامبەر بە ئێڤەرتۆن رایگەیاند:"هێندروسن کاپتنی یانەکە لە بەشی رانی تووشی پێکان بووە و چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەین".
بەهۆی پێکانییەوە هیندرسۆن لە خولەکی ٢٩ی یارییەکەی دوێنیێ بەرامبەر بە ئێڤەرتۆن یاریگای بەجێهێشت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پشکنینی زیاتر بۆ یاریزانەکە ئەنجامبدرێت.
سەرباری پێکانی ئەو یاریزانە دۆڕانی لیڤەربوول بە دوو گوڵی بێ بەرامبەر گورزێکی دیکە بوو کە تووشی یانەکە بووەوە، بەوەش باڵانسی یانەکە بە ٤٠ خاڵ و لە پلەی شەشەمی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی مایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا