"بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا چاوەڕوانکرابوو"

کوردستان 21/02/2021

Alternate Text

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، جگە لە تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە شاری هەولێر، گومانلێکراویش لە شاری چەمچەماڵ هەن".

رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" پێنج حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە هەولێر یەکلاکراوەتەوە، لە سلێمانی هیچ حاڵەتێک نییە، لە چەمچەماڵیش گومانلێکراو هەیە، دوای دەرچوونی ئەنجامەکان بڵاویدەکەینەوە".

لەوەڵامی پرسیاری BMC تایبەت بەو خوێندنگانەی کەرەنتین کراون، باسیلەوەکرد:" تەنها یەک خوێندنگە کەرەنتین کراوە و ئەویش کراوەتەوە و هاوکات ئاشکراشیکرد" لە ئێستادا ئەگەری قەدەغەی هاتوچۆ لەئارادانییە".

سەبارەت بە گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، رایگەیاند:"بڕیارە تا هەفتەی داهاتوو بگاتە ساردکەرەوەکان، وەک قۆناغی یەکەمیش بەو کەسانە دەدرێت لە هێڵی یەکەمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادان".

هاوکات جەختیلەوەشکردەوە:" دەتوانین ڤاکسینەکە بە کەسانی نەخۆش و بەتەمەنیش بدەین، بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا