ژنانی دووگیان ئەگەری تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە

تەندروستی 21/02/2021

Alternate Text

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری " ئۆبزگیک " ی ئەمریکی و ژنۆلۆژیدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ژنانی دووگیان زیاتر تووشی ڤایرۆسی covid-19، دەبن.
توێژینەوەکە لە واشنتۆنی ئەمریکا لەسەر ٢٤٠ ژنی دووگیان ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ژنانی دووگیان Rێژەی توشبوونیان بەراورد بە ژنانی هاوتەمەنی خۆیان بە ڕێژەی لە ٪٧٠ زیاترە.

هەر لە توێژینەوەکەدا باسلەئەوەکراوە کە رێژەی مردن لە ناو ژنانی دووگیاندا ١٣ جار زیاترە.
توێژەرەکان ئاماژەشیان بۆ ئەوەکردووە:" ژنانی دووگیان دەناڵێن بەدەست بێنیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
کۆمپانیای فایزەر، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند:" دەستدەکەن بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا  لەسەر ژنانی دووگیان، کە زیاتر لە ٤هەزار ژنی دووگیانی سەرو تەمەن ١٨ ساڵ بەشداری دەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا