وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتەکانی گومانلێکراو بەتوشبوون بە زنجیرەی
نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و رۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە
دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، سامان
بەرزەنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند:"ژمارە و رێژەی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەرزبوونەوەدایە، حاڵەتەکانی گومانلێکراو بەتوشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و رۆژانە ئەم جۆرە
ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشاندەکرێت و بەراورد بە کۆڤید ١٩ گواستنەوە خێراترە".
ناوبراو راشیگەیاند:" بەکارهێنانی ماسک و
دوورکەوتنەوە لەیەکتر تا ئێستاش گرنگترن رێکاری خۆپارێزیە".
شایەنی باسە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار پێنج حاڵەتی
توشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا و سەرجەمیان
دانیشتووی شاری هەولێرن و تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تا ٤٠ ساڵانن.