سلێمانی .. کەسێک بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە لە کچێک دەستگیرکرا
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵان بە تۆمەتی
هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتەکانی کچێک راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
سلێمانی بڵاوێکردووەتەوە:"لەسەر سكاڵای یاسایی کچێک و بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتەکانی لەئەگەری بەردەوام نەبوون لەپەیوەندی لەگەڵیدا، گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵان بە ناوی (ش، ع، ق) دەستگیرکرا".
ئاماژە بەوەشکراوە:"پاش کۆکردنەوەی زانیاری
لەسەر تۆمەتبارەکە پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو:"لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە".