سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی
کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ پێشنیازێک بۆ راگرتنی دەوامی
ناوەندەکانی خوێندن نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، عەبدولسەلام
دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان
رایگەیاند:"تا ئێستا نە لە وەزارەتەکانی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا و نە لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان هیچ پێشنیارێک نییە بۆ راگرتنی دەوامی خوێندنگە و
زانکۆ و پەیمانگاکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"ئێمە لە لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە
پەرلەمان بەوپەڕی پەرۆشییەوە مەبەستمانە قوتابیان خوێندنیان نەفەوتێت و زۆرترین
سوود وەربگرن، ئەگەریش دۆخەکە بگاتە ئاستێکی مەترسیدار لێژنەی رووبەڕووبوونەوەی
کۆرۆنا بە رەچاوکردنی دۆخەکە بریاری نوێ دەردەکات".