وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا سێ هەزار و ١٨٧ حاڵەتی نوێی توشبوونی بە کۆرۆنا تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی عێراق
رایگەیاندووە:" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ١٨٧ کەس توشی
ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو هەزار و دوو کەسیش لە چاکبوونەتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لە ئاماری ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا ٢٧ حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، ٤١ هەزار و ١٦١ پشکنینیش لە
عێراق ئەنجامدراوە".