ئاراس شێخ جەنگی داوایەک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکات

کوردستان 21/02/2021

Alternate Text

لەبارەی پێداچوونەوە بە بڕیاری زیندانیکردنی سزادراوانی بادینان، ئاراس شێخ جەنگی داوایەک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوایەکی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند:" ۆ ڕزگاربوون لەم گێژاوەی تێیكەوتوی بڕیار بە دادگای هەولێر بدە بە سزای چالاكوانانی بادینان بچێتەوە".

وتیشی:" ماوەی چەن ڕۆژێکە بابەتێکی گرنگ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەو دنیای بەخۆیەوە مەشغوڵکردوە ئەویش دادگایی کردنی چالاکوانەکانی بادینانە، من خۆم ماوەی ساڵێک و هەشت مانگ لە بادینان بووم و پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ خەڵکی بە شەرەفی بادینان هەیە

روونیشیکردەوە:" کاک مەسرور ئەگەر دەیەوێت گەورەیی بنوێنێت و خۆی دەرباز بکات لەو قەیرانەی تێیکەوتووە ئەوەیە کە تویتێک بکات و وەکو باوکێک داوا لە دادگاکانی هەرێم بکات پێداچونەوەیەک بکەن لەو بڕیارەی کە ئەم کۆمەڵە گەنجەیان سزا داوە، ئەوە سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ ئەوەی متمانەی خەڵکی کوردستان بەدەستبێنێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا