وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر چەند کەسێک دادەمەزرێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێویستی به دامه‌زراندنی ١٨٥ كه‌س هه‌یه وه‌ك پۆلیسی پیاده له‌سه‌ر میلاکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاى هه‌ولێر".
یەکەم/ دەبێت ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەشدەکەن پسپۆری ئەم بەشانە بن:
1. ده‌رچووى ناوه‌ندى: (٥٠) كه‌س.
2. ده‌رچووى ئاماده‌یى (زانستى ، وێژه‌یى، بازرگانى، پیشه‌سازى): (٥٠) كه‌س.
3. ده‌رچووى په‌یمانگەى كۆمپیوته‌ر: (٢٥) كه‌س.
4. بەکالۆریۆس له‌م پسپۆڕیانه‌ى خواره‌وه: (٥٩) كه‌س.
أ. بایلوجى.
ب. كیمیا.
ت. فیزیا.
پ. زانستى كۆمپیوته‌ر / ئه‌ندازه‌یى كۆمپیوته‌ر.
ج. بەکالۆریۆس به شێوه‌ى گشتى.
دووەم/ بەگوێرەی ئەو مەرجانەی وەزارەتی ناوخۆ دایناوە بۆ ئەو کەسانە کە خوازیاری پێشکەشکردنی داواکارین، دەبێت ئەم مەرجانەیان تێدابێت:
1. بۆ ره‌گه‌زى نێر درێژى له (١٧٠ سم) كه‌متر نه‌بێت ، و بۆ ره‌گه‌زى مێ له (١٦٠ سم) كه‌متر نه‌بێت.
2. ته‌مه‌نى له (١٨) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (٣٥) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
سێیه‌م/ هه‌ر (٢٥) كه‌س له‌سه‌ر (١) یه‌ك پله‌ى وه‌زیفى پێشبڕکێ ده‌كه‌ن.
چواره‌م/ دواى پۆڵینكردنى فۆڕمه‌كان به شێوازى تیروپشك ئه‌و (١٨٤) پله وه‌زیفییه یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
لێرە کلیک بکە بو پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمی دامه‌زراندن