گەنجێکی کورد لە بەریتانیا بە تاوانی
دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچە هەرزەکارێک سزادرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شوبات، دەزگای لوتکە بۆ مافی
پەنابەران رایگەیاندووە:" گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی ( س، ج، م ) بە
تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی هەرزەکار بە ٦٦ مانگ زیندانی و دیپۆرتکردنەوە
بۆ کوردستان سزادراوە.
هاوکات باسلەوەشکراوە:" تاوانەکە پێشتر
ئامادەکاری بۆکراوە بەشێوەیەک گەنجەکە خواردنەوەی کحولی داوە بە کچەکە و لە قاتی
سەرەوەی خواردنگەیەکدا تاوانەکەی ئەنجامداوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، تاوانبارەکە لەساڵی
٢٠١٧ شاری کەرکوکی بەرەو وڵاتی بەریتانیا جێهێشتووە.