سەرماکەی تەکساس دەیان تەرمی لەدوای خۆی بەجێهێشت

جیهان 21/02/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما ویلایەتی تەکساسی گرتەوە، بە دەیان کەس لە ماڵەکانیاندا رەقبوونەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێسی ئەمریکی، لە ٧٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سەرماکەوە، ١٠ حاڵەتیان بەهۆی نەبوونی هۆکارەکانی خۆگەرمکردنەوە بووە لە ماڵەکاندا، ئەویش بەهۆی ئەوە سەرماکە بووە هۆی بڕانی کارەبا لە دەیان ملیۆن ماڵی ویلایەتەکەدا.

سەرباری ئەوەش، ئاژانسەکە رایگەیاندووە لە نێو قوربانییەکاندا منداڵێکی ١٠ ساڵان هەبووە کە لەناو جێگەکەی خۆیدا و لە کاتی خەودا گیانی لەدەستداوە، ئەمە بەدەر لەوەی بە دەیان خێزان و دیکە بەهۆی سەرماکەوە کاریگەربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا