لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا چەکدارانی داعش سەرهەڵدەدەنەوە؟

کوردستان 21/02/2021

Alternate Text

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، زیادبوونی چالاکی چەکدارانی داعش هیچ پەیوەندییەکی بە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناوە نیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شوبات، جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە BMC  راگەیاند:" زیادبوونی چالاکی چەکدارانی داعش پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە".
ئەوەشی راگەیاند:" بۆشاییەکی ئەمنی زۆر لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە هەیە بەشێوەیەک بەشێک لە هاوڵاتیانی گوندە سنورییەکان بە رۆژ جوتیارن و بەشەویش دەبنە داعش".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" لەکۆی ٢٣٠ کردەوەی تیرۆریستی چەکدارانی داعش لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٨١٢ کوژراو و بریندار هەبووە، تەنها لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ١٥ کردەوەی تیرۆرستییان ئەنجامداوە کە ١٥٠ کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا