بی ئێم سی چەند زانیارییەکی نەزانراو لەبارەی هاوڕەگەزخوازی لە هەرێم بڵاودەکاتەوە

کوردستان 21/02/2021

Alternate Text

لە بەدواداچونێکی BMC  دا دەرکەوتووە کەسانی بیانی و شارەکانی دیکەی هەرێم دێنە سلێمانی بۆ کاری هاوڕەگەزخوازی.

لە بەدواداچونێکی BMC لەبارەی هاوڕەگەزخوازی لە هەرێم کە پێشەوا بەختیار ئامادەی کردووە، باسلەوەدەکرێت:" خەڵکانی بیانی و شارەکانی دیکەی هەرێمیش دێنە شاری سلێمانی بۆ کاری هاورەگەزخوازی و کەسانێکی زۆر توشی کێشە دەکەن".
هاوکات باسلەوەشدەکرێت:" ئەو کەسانە هاوڵاتی تورکییان تێدایە و خۆیان لە خەڵک نزیکدەکەنەوە، دواتر پارەیەکی زۆریان لێدەسەنن".
هەرلەو بارەیەوە، هەستیار عەلی توێژەری دەرونی، ئەوە ڕوون دەکاتەوە:" هاوڕەگەزخوازی گرفتێکی دەروونییە و کێشەی کۆمەڵایەتی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەشێوەیەک بەشێک لەوکەسانەی ئەوحاڵەتەیان هەیە بەشێوەیەکی نامرۆڤانە دەکوژرێن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا