ئەم توێژە لەم مانگەدا سێ مووچە بەسەر یەکەوە وەردەگرن
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، وا بڕیارە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەم مانگەدا سێ مووچە بەسەر یەکەوە وەربگرن.
ئەمشەوی یەکشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، رایگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" لەم مانگەدا لیوا هاوبەشەکان سێ مووچە بەسەر یەکەوە وەردەگرن و هیچ لێبڕینێک لە مووچەکانیاندا ناکرێت".
هاتووشە" لەگەڵ ئەوانیشدا مووچەی لیوای ١٢ی پیادە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت و کێشەکانیان چارەسەرکراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی پێشوودا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەو بڕە هاوکارییەی کە پێشتر هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگەیان دەنارد و دەچووە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، لە ئێستادا دەچێتە سەر هەژماری تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگە و راستەوخۆ.