میسی لەدوای مردنی باوکی رۆناڵدینۆ یاریزانی
بەڕازیلی پەیامێکی ئاڕاستەی هاوڕێکەی کرد و خەمباری خۆی دەربڕی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شوبات، لیۆنێل میسی،
یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە پەیامێکدا بۆ رۆناڵدینۆ رایگەیاندووە:" هیچ
قسەیەکم نییە بۆ وتن، تەنها هێزێکی زۆرت بۆ دەنێرم، هاوخەمی خۆم بۆخۆت و خانەوادەکەت دەردەبڕم و هیوادارم
باشبن".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ شەممە ٢٠ی
شوبات، باوکی رۆناڵدینۆ، یاریزانی دیاری بەڕازیل بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژیان ئاواییکرد.