ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بەرزبووە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە ٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "OIL PRICE" بڵاویکردووەتەوە:"نرخی
نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بە جۆرێک کە ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣.٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی "رۆژهەڵاتی تکساس"یش بە
٥٩.٩٦ دۆلار فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا و
کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیەوە.