بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی ئاشکرایکردووە، شوێنی دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان گۆڕانی بەسەرداهاتووە.
ئاراز غەریب محەمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی، بڵاویکردووەتەوە:" ئەو خانەنشینانەی بە ژمارە پێناسی خانەنشینی ژمارە ١/عم دەست پێدەکات تا ٢٠٠٠٠ عم کرێکار، مووچەکانیان گواستراوەتە بانکی پیشەسازی لە گەڕەکی کارێزەوشک.
ئاشکراشیکردووە:" ئەو خانەنشینانەی ژمارەی پێناسیان ٣٥٠٠٠ بەرەو سەرە، لە بانکی کشتوکاڵ لە گەڕەکی چوارباخ مووچەکانیان دابەشدەکرێت.