سلێمانی.. لە دوو ساڵی رابردوودا ٣٤ پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێکراون

کوردستان 22/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردووا ٣٤ پرۆژەی وەبەرهێنان بە بڕی یەک ملیار و ٤٧ ملیۆن دینار لە سلێمانی جێبەجێکراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند:"ئەمساڵ ژمارەی پرۆژەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە رێژەی ٤٢٪ لە پلەی یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بووە و ٣٤ پرۆژەی وەبەرهێنان بە بڕی یەک ملیار و ٤٧ ملیۆن دینار جێبەجێکراون، کە زۆربەیان لە بوارەکانی پیشەسازی، بازرگانی، وەرزشی، نیشتەجێبوون، گەشتیاری و کشتوکاڵ بوونە".
ناوبراو راشیگەیاند:"هەرچەندە قەیرانی دارایی و لێککەوتەکانی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کاری پرۆژەکان هەبووە، بەڵام هێشتا پرۆژەکانی بەرهەمهێنان لە سلێمانی لە ئاستێکی بەرزدایە و هەندێک بەرهەمان هەناردەی زۆربەی ولاتانی دەرەوە دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا