بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای دووکان یادی ٣٣ساڵەی دەستپێکردنی یەکەمین شاڵاوی ئەنفال دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوبات، لە مۆنۆمێنتی، ئەنفالکراوانی دۆڵی جافایەتی، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، یادی ٣٣ ساڵەی ئەنفالکراوانی دۆڵی جافایەتی کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا تەنها تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری ئەنفالکراوان دانرا و هیچ چالاکییەکی دیکە بەڕێوەنەچوو.