حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی مووچەی مانگێکی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، بڕیاردراوە، بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی هەفتەیەکە کارمەندانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی هەرێم بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاندووە.