باڵیۆزخانەی رووسیا لە واشنتۆن پێشوازیکرد لە بڕیارێکی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی "کارڵ بێرگەر" پاسەوانی پێشووی
بەندیخانەیەکی نازییەکان بۆ ئەڵمانیا.
باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی
لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە:"پێشوازی لە رێککارەکانی ئەمریکا
دەکەین لەبارەی دۆزینەوەی تاوانبارە نازییەکان کە شوێنکەوتووانی هیتلەر
چەندین کردەوەی دڕندانەیان ئەنجامداوە".
بە گوێرەی دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکا، کارڵ بێرگەر (٩٥ ساڵان) لە
سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا پاسەوانی بەندینخانەیەکی نازییەکان بووە لە نزیک ناوچەی "میبین" و بەشداری لە چەندین تاوانکردووە لەگەڵ نازییەکاندا.
شایەنی باسە، بیرگەر لە ساڵی ١٩٥٩ روویکردە ویلایەتی تینیسی لە ئەمریکا و
تاوەکو چەندین ساڵ مووچەی خانەنشینی لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا وەردەگرت، لە کاتی
دادگاییکردنیشی ئاماژەی بەوەکردبوو کە ئەوکات تەنها فەرمانی سەرووی خۆی
جێبەجێکردووە و لەو سەردەمەدا تەمەنی تەنها ١٩ ساڵان بووە.