بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دادگایەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
لە هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، دەستەی دەستپاکی هەرێم لە
راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە:"لەسەر داوای دەستەکەیان ئەنجومەنی دادوەری بڕیاریدا بە پێکهێنانی
دادگایەکی تاوان بۆ دادگاییکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەکانی گەندەڵی بەناوی
(دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە:"کاری دادگاکە تایبەتمەند دەبێت بە بینینی
کەیسەکانی گەندەڵی و دادگاییکردنی تۆمەتباران".