حکومەتی فیدڕاڵ ٢٦٨ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد

کوردستان 22/02/2021

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ حکومەتی فیدڕاڵ بڕی ٢٦٨ ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ – ٢٠١٦ رەوانەی هەرێم کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:"لە کۆی ٥٧٧ ملیار و ٧٧٥ ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ وەزارەتی بازرگانی بڕی ٢٦٨ ملیار دیناری لە پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی رەوانەی هەریمی کوردستان کرد، كە دەكاتە نیوەی شایستە داراییەكانی جوتیاران و بڕیارە لەماوەی داهاتوودا بڕێكی تر لەو پارەیە رەوانە بكرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەو پڕە پارەیەی ئێستا نێردراوە تایبەتە بە شایستە دارارییەکانی گەنمی جوتیارانی ساڵانی ( ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦)".

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا