وەزیری تەندروستی: نۆ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکران

کوردستان 22/02/2021

Alternate Text

وەزیری تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی نۆ توشبووی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاوی لە شاری هەولێر راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" لە ئەنجامی دوایین پشکنینەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نۆ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکراون و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیاز و داواكارییەك دەخەینەڕوو".

شایەنی باسە، دوێنی بۆ یەکەمین جار پێنج حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم تۆمارکران، بەمەش کۆی گشتی توشبووانی ئەو ڤایرۆسە نوێیە گەیشتە ١٤ کەس.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆببێتەوە و تاوتوێی رێککارە تەندروستییەکان و چارەنووسی دەوامی خوێندن بکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا