بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی لەکۆتایی دەسەڵاتەکەیاندا کەوتە نێوانیانەوە، مایک پێنس جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا ئامادەنییە بەشداری کۆبوونەوەیەک بکات کە دۆناڵد ترەمپ بەشداربێت تێیدا.
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە کۆنگرەی کاری سیاسی لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت و دۆناڵد ترەمپ وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام مایک پێنس بەهۆی ئەوەوە بانگهێشتنامەکەی رەتکردەوە.
دەرکەوتنی ئەم جارە ترەمپ لەو کۆنگرەیەدا بەیەکەمین دەرکەوتنی ئاشکرای دادەنرێت لەدوای جێهێشتنی کورسی دەسەڵات، پێشبینی دەکرێت بە ئاشکرا باسی چارەنووسی حیزبی کۆمارییەکان بکات لەدوای ئەو شکستەی سەرەتای ئەمساڵ بەسەریاندا هات.