کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوبات، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا دەستیپێکرد و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا رێوشوێنی نوێی خۆپارێزی لە نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریبکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەریەکە لە وەزیری تەندروستی و ناوخۆ رەتیانکردووەتەوە، رێوشوێنەکان قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتین کردنەوە بگرێتەوە.
تا ئێستا ١٤ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکراوە.