لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کاروانێکی سەر رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە
ولاتی کۆنگۆ، باڵیۆزی ئیتالیا لەو وڵاتە کوژرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، کەناڵی سکای ئیتالی بڵاویکردەوە:"باڵیۆزی ئیتالیا لە رۆژهەڵاتی وڵاتی گۆنگۆی دیموکراتی، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر
کاروانێکی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆژرا".
پێشتریش دەسەڵاتدارانی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی برینداربوونی باڵیۆزی
ئیتالیایان لەکاتی هەوڵی رفاندنی چەند کارمەندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو ولاتە
راگەیاندبوو.