هەولێر.. خوێندکارێک بە چەقۆ لە مامۆستاکەی دەدات

کوردستان 22/02/2021

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ مامۆستایەکی خوێندنگەی زوزک لە لایەن خوێندکارەکەیەوە درایە بەر چەقۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:"مامۆستایەکی خۆێندگەی زوزک لە گەڕەکی هەولێری نوێ، کە هاوکات جێگری بەڕێوەبەری خوێندگەکەیە، لەلایەن خوێندکارێکەوە درایەبەر چەقۆ".
ناوبراو راشیگەیاند:" مامۆستاکە ناوی محەمەد جەلالە و تاوکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا نەبووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا