پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم وەزارەتە دەکرێت

ئابوری 22/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە ٢٥ی مانگ کە دەکاتە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت".

وتیشی:" دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی مانگی رابردوو دەبێت، واتە لە یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر و لە هەمان مانگدا وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو،" دابەشکردنی مووچە لە ٢٥ی هەموو مانگێک دەبێت، بەڵام بەپێی داهاتی بەردەستی وەزارەت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا