لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا، هاتوچۆی هاوڵاتییان لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە و هاتنی گەشتیارانیش قەدەغەبکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوبات، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕوووبوونەوەی کۆرۆنادا بڕیاردرا هاتوچۆی هاوڵاتییان لە نێوان شارەکانی هەرێم تەنها بۆکاتی پێویستبێت، رێگە بەهاتنی گەشتیارانیش لەدەرەوەی هەرێم نەدرێت".
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند:" پارێزگاکان رادەسپێرن پێداچوونەوە بەبڕیاری هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێمدا بکەن، تەنها رێگە بە شاندی سیاسی و دیبلۆماسی دەدرێت هاتوچۆ لە نێوان هەرێم و عێراق بکەن".