بەشێک لە شارەزایانی ئابووری پێیان وایە
ئەم بەرزبوونەوە لە ناکاوەی دراوی بیتکۆین بە دابەزینێکی چاوەڕواننەکراو کۆتاییدێت.
میخائیل بیلیف، شارەزا لە پەیمانگای خوێندنە
ستراتیژییەکانی روسیا رایگەیاندووە:" زیادبوونی نرخی دراوی بیتکۆین بەو رێژە زۆرە بە دابەزینێکی لەناکاو کۆتایی دێت و ناتوانێت بەردەوامبێت لە
بەرزبوونەوە".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" پێویستە
بەرهەمهێنەرانی ئەم دراوە ئەلیکترۆنییە ئاگاداری دابەزینی خێرا و لەناکاوی دراوەکە
بن لە داهاتوودا".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ نرخی یەک
بیتکۆین گەیشتە ٥٧ هەزار دۆلار و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.