هاوڵاتیانی بەڕیتانیا سەرپشک نیین لە هەڵبژاردنی ئەو ڤاکسینەی پێی دەکوترێن
بە گوێرەی ئاژانسێکی ئەمریکی، هاوڵاتیانی وڵاتی بەڕیتانیا سەرپشک نیین لە هەڵبژاردنی ئەو ڤاکسینەی کە پێی دەکوترێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوباتی ئاژانسی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە هەواڵێکدا رایگەیاند:" هاوڵاتیانی بەڕیتانی ناتوانن خۆری ئەو ڤاکسینە هەڵبژێرن کە پێی دەکوترێن".
ئاژانسەکە روونیشیکردەوە، حکومەتی وڵاتەکە بەپێی خشتە و میکانیزمی تایبەت ڤاکسینەکە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکات و ئەو جۆرە ڤاکسینەی کە لە هەر بنکەیەکی پێکوتەکردن دانراوە و تایبەتە بە هاوڵاتیانی پەیوەست بەو بنکەیە ناگۆردرێت و هاوڵاتیان ناچاران بەو جۆرە خۆیان بکوتن".
لە هەواڵەکەشدا هاتوە کە حکومەتی بەڕیتانیا دوو جۆر ڤاکسینی کریوەتەوە بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییەکانیدا، کە یەکێکیان ڤایزەر-بایۆنتێکی ئەڵمانییە و ئەوەی دیکە ئەسترازینکای بەڕیتانییە.